ئەندازیار
دیوێکی تری زانستی ئەندازیاری


هه‌ولیر و لافاو چاره‌سه‌رى

هه‌ولیر و لافاو چاره‌سه‌رى ئایا چه‌ندین ساله‌ هه‌ولێر كیشه‌ى لافاوى هه‌یه‌ . هه‌رجاریكیش خه‌لك ئه‌پرسیت بۆ ؟ ئه‌لین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌رزى هه‌ولیر ته‌خته‌و چاره‌سه‌رى نیه‌ ؟ (با لیره‌ وه‌لامیان بده‌مه‌وه‌ وه‌ هه‌ر زور به‌ كورتى چاره‌سه‌ركه‌ بنوسم) .
كه‌ وابیت له‌ جیات ره‌خنه‌ چاره‌سه‌ر باس بكه‌ین :

1.له‌ ئیستایا داتایه‌كى زور باشمان له‌ بن ده‌سته‌ به‌و چه‌ند ساله‌ى رابردوو بومان ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و شوینانه‌ى ئاوى زور تیدا كوده‌بیته‌وه‌ و لافاوى لیه‌ كوین (كه‌وابیت داتامان هه‌یه‌).

2. هه‌موو ئه‌ندازیاریك و رووپێویك ئه‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ سلۆپ كه‌م بوو وه‌ك عه‌رزى هه‌ولیر تو ناكریت بورى مه‌جارى زور رابكیشى جونكه‌ ئه‌وكاته‌ پیویستى به‌ قولیه‌كى زور ده‌بیت و ته‌كليفةى زور ده‌ویت و قورسیشه‌ بكریت .

3. له‌ حاله‌تى له‌و شیوه‌ بو هه‌موو گه‌ركیك یان بۆ هه‌موو زۆنیك بیر له‌وه‌ ده‌كریته‌وه‌ سێپتیك تانكیكى گه‌وره‌ دابنریت ئاوى مه‌جاریه‌كه‌ له‌جیات بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ى شار بجیته‌ ناو ئه‌و سێپتیك تانكانه‌وه‌ وة لةويش بو زير زةوى .

4. ئه‌ى له‌ حاله‌تیك ئه‌گه‌ر بارانه‌كه‌ ئه‌ونده‌ زۆربوو سێپتیك تانكه‌كه‌ ته‌حه‌مولى نه‌كرد ئه‌وسا بوریه‌ك داده‌نریت به‌بى سلۆپ دریژ ده‌كریته‌وه‌ بو سیُبتیك تانكیكى تر یان شوینیك كه‌ لافاوى لینیه‌ یان ده‌ره‌وه‌ى شار به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سلۆپت نیه‌ له‌ بوریه‌كه‌ ئه‌وسا ئه‌بیت ( هه‌وا ) فشاریكى به‌ زه‌ختى هه‌وا له‌ بوریه‌كه‌ ده‌ده‌یت به‌ مه‌كاینى تایبه‌تى خوى هه‌یه‌ (ئةندازيارانى ميكانيك  لةو بابةتة شارةزان) ئه‌وه‌كه‌ت ئاوة زيادةكةى لافاو بوت ده‌گوازیته‌وه‌ شوینیكى دوور , كه‌ ئه‌و كرداره‌ش كمترین ته‌كلیفه‌ى تیده‌جیت و سالانه‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌و مه‌كاینه‌ دووجار یان سى جار به‌كاربینى.

5. له‌ كوتایا به‌ هیوام پاریزگارى هه‌ولیر كه‌س نه‌یان خه‌لیتینى بلین حه‌لى هه‌رزان نیه‌ و ئه‌و كاره‌ موسته‌حیله‌ , ئه‌وه‌ حه‌لى هه‌رزانیش هه‌یة وه‌ كومپانیاى هیندیش هه‌ن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن زور به‌ هه‌رزان ته‌نیا ئه‌و كاره‌ پیویستى به‌ چه‌ند ئه‌ندازیاریك و رووپیویك هه‌یه‌ گویان لیبگیریت .

 

کۆی گشتی خوێندنەوە 755, خوێندراوی ئەمڕۆ 3

ئەم بابەتە نوسراوە لەلایەن ڕەوەز محمد ،مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆماڵپەری ئەندازیار.



Powered by: Wordpress | Designed by: Hemin Refiq